٢٤ هه‌مین خۆلی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژانی ٩ تا ٢٧ سێپتامبری ٢٠١٣، له بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، له شاری ژنێڤ به‌ڕێوه ده‌چێ. یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، داکۆکیه لە مافه‌کانی مرۆڤ و چاودێری رێزگرتنی ئەو مافانە‌یە لە لایان وڵاتەکانەوە. ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که ئیستا له ژێر چاودێری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌دایه و گۆزارشگەری تایبه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، بۆ چاودێری بار‌و دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا دەسنیشان کراوەو و به‌رده‌وام ڕاپۆرت له‌و باره‌وه پێشکەش بە شورا دەکا.
بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی شورا و ناوەندە جیهانیه‌کانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ بۆ کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا و به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی دژ به حۆکمی زیندان وئه‌شکه‌نجه‌ی چالاکوانانی کورد له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و بۆ له قاودانی ماشینی له سێداره‌دانی ئه‌و ڕژیمه دژ به کوردان، که‌مپه‌ینێکی ناڕه‌زایه‌تی دەربڕین لە پێش بارەگای ی‌و-ئین لە ژنێڤ، له ڕۆژانی ١٦ تا ٢٠ی مانگی سێپتا‌مبر به‌ڕێوه ده‌چێ.
بۆ به هێز کردنی ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه و گوڕ و تین به‌خشین به‌و چالاکیه داوا له هه‌موو تێکۆشه‌ران، دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی گه‌لەکەمان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن و چالاکانه به‌شداری ئه‌و که‌مپه‌ینه بکه‌ن.
هێندێک لە درۆشمه پێشبینی کراوه‌کان بۆ ئەو خۆپێشاندانە ئەمانەن:
“ئازادی زیندانیانی سیاسی کورد”
” ئازادی ڕۆژنامه نووسان وچالاکانی مافی مرۆڤ”
” ڕاگرتنی ماشینی له سێداره‌دان دژ به کوردان لە ئێران‌دا”
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی که‌مپه‌ینه‌که و ئه‌گه‌ری دابینکردنی جێگا و شوێنی مانه‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌و ژماره تلفۆنانه بکه‌ن یان به‌و ئادره‌سه ئیمه‌یلمان بۆ بنێرن.
٠٠٤١٧٦٢٣٧٥٧١٧ ئازاد سه‌ڵواتی
٠٠٤١٧٦٤٩٤٥٧٤٦ بابان ئه‌لیاسی
campain@zagros-centre.org
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
ژنێڤ
٠٨/٠٨/٢٠١٣