ڕۆژی پێنجشه‌مه ١٥ی سێپتامبه‌ری ٢٠١٦، هاوكات له گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كانی شۆرای مافه‌كانی مرۆڤ له ژنێڤ، كونفرانسێك له ژێر ناوی ”مافی چاره‌ی خۆ نووسین و ئۆتۆنۆمی”، به به‌شداری پسپۆڕان، نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی شۆرا و ڕێكخراوه نێۆ نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌كانی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه له لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوێكی نێۆنه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی پله‌ی ڕاوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به هاوكاری ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕێكخرابوو، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراو و دامه‌زراوه چالاكه‌كانی بۆاری مافی نه‌ته‌وه‌كان، له ئالاسكا، هاوایی، سه‌حرای ڕۆژئاوا، تامیل، كورد و عه‌ره‌بی ئه‌لئه‌حوازیه‌وه وتاریان پێشكه‌ش كرد.
ئه‌و كۆنفرانسه كه له لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و ڕێكخراوه نێۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه پێشوازی لێ كرا، لایه‌نه یاسایی و نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ده‌ست هێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و هه‌ڵوێستی وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌دا خسته به‌ر باس.
به‌شداربووانی سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه كه وتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد بریتی بوون له به‌ڕێزان؛ ڕۆناڵد بارنس له لایه‌ن ”هه‌واڵبه‌ندی خه‌ڵكه خۆجێی و نه‌ته‌وه‌كان- ئالاسكا”، خانمی ڕۆس بلۆمێت ”پاشایه‌تی هاوایی”، خانمی ئاغلاما ئه‌ل ئه‌حمه‌دی” سه‌حرای ڕۆژئاوا- هه‌تاوی ئازادی”، ئاغه‌ی كه‌ریم عه‌بدیان ”ناوه‌ندی مافی مرۆڤی عه‌ره‌بی ئه‌ل ئه‌حوازی”، ئاغه‌ی بابان ئه‌لیاسی ”ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ” و خاتوو كۆرۆپاران كۆرۆسامی ”شۆرای تامیله‌كانی سویس”.
نوێبه‌ری ڕێكخراوی ئه‌ل ئه‌حوازی، به‌ڕێز كه‌ریم عه‌بدیان، وێڕای ئاماژه بۆ بارودۆخی گه‌لی عه‌ره‌ب له ئێران‌دا، پێداگری له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئێران هیچ بایه‌خێك ناداته ویسته‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه كانی نیشته‌جێ ئێران و هه‌وڵی سه‌ركوت و تواندنه‌وه‌یان ده‌دا. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانید وێڕای ئاماژه‌دان به یاسا و ڕێسا نێۆ نه‌ته‌وییه‌كانی په‌یوه‌ست به مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و لایه‌نه لاوازه‌كانیان، داوای هه‌نگاوی جیددی‌تری بۆ پشتگری له نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان كرد.
یه‌كێكی دیكه له به‌شدارانی سه‌ره‌كی كۆنفرانس، به‌ڕێز بابان ئه‌لیاسی، وێڕای ڕوونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كورده‌كان له هه‌ر كام له وڵاتانی ئێران، عێراق، سوریه و توركیه، ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی سه‌پاندنی خه‌باتی چه‌كداری له لایه‌ن حكوومه‌ته ناوه‌ندیه‌كانه‌وه به سه‌ر كورده‌كاندا كرد و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گه‌ڕانده‌وه بۆ پشتگۆێ خرانی ویسته مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا داوای سه‌رنجی زیاتری كۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ كێشه‌ی كورده‌كان و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسیانی كرد.
شایانی ئاماژه پێكردنه كه وێرای به‌شداربووانی سه‌ره‌كی كۆنفرانسه‌كه، به‌شادربووانی دیكه‌ش بیر‌و بۆچوونی خۆیان له‌و باره‌وه خسته ڕوو و داوای چالاكتر كردنی میكانیزمی شۆرای مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد بۆ زه‌مانه‌تی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و ئۆتۆنۆمی گه‌ل و نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان.
ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
١٥/٠٩/٢٠١٦