ڕۆژی ٢١ی ئه‌یلول (سێپتامبه‌ر)ی٢٠١٧، له كلوبی سویس بۆ میدیا و ڕۆژنامه‌كان له ژنێڤ، پرێس كۆنفرانسێك بۆ به‌ڕێز هالان هۆرمز گورگیس، سكرتێری ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی باڵای ڕێفراندۆمی هه‌ریمی كوردستانی عێراق، له سه‌ر بابه‌تی ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمی باشووری كوردستان ڕێكخرا.
له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا كه ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانی سویسری، ئۆروپی و ئه‌مریكی ئاماده ببوون، به‌ڕێز هالان هۆرمز گورگیس بارودۆخی هه‌ریمی كوردستان و هۆكاره‌كانی وه‌رگرتنی بڕیاری ئه‌نجامی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌ریمی كوردستانی بۆ هه‌موو لایه‌ك شی كرده‌وه و ویستی گه‌لی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
له به‌شی پرسیار و وه‌ڵامدا ژماره‌یه‌ك له هه‌واڵنێران و ڕۆژنامه‌نووسان چه‌ند پرسیارێكیان له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردستان له گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی دراوسێ و دونیای ده‌ره‌وه ئاراسته‌ی به‌ڕێز هالان كرد، كه له لایه‌ن ناوبراوه‌وه وه‌ڵامی پێویست درایه‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پرسیار له سه‌ر ئه‌نجامی پڕۆسه‌كه، ئاماده‌كاری و ورده‌كاریه‌كان هاتنه گۆڕێ و وه‌ڵام درانه‌وه.
له كۆتایی دا به‌ڕێز هالان سوپاسی خۆی و گه‌لی كوردستانی ئاراسته‌ی هه‌موو ده‌زگا ئاماده بووه‌كان كرد و داوای گه‌یاندنی په‌یامی گه‌لی كوردستانی لێ كردن.
شایانی گوتنه كه لینكی پرێس كۆنفرانسه‌كه كه به كوردی و فه‌رنسی ئه‌نجام دراوه له سه‌ر ماڵپه‌ری ”كلۆب سویس دۆ لا پرێس” و كه‌ناڵی كلۆبهكه له سه‌ر تۆڕی میدیایی یوتوب دانراوه و بڵاۆ كردنه‌وه‌كه‌ی له لایه‌ن هه‌موو ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕێگه پێدراوه.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ