٢٢ هه‌مین خۆلی دانیشتنه‌کانی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ماوه‌ی ڕۆژانی ٢٥/٠٢/٢٠١٣ تا ٢٢/٠٣/٢٠١٣ به به‌شداری نوێنه‌رانی ٤٧ وڵاتی ئه‌ندام، ڕێکخراوه‌کانی خاوه‌نی پله‌ی ڕاوێژکار و که‌سایه‌تیه شاره‌زاکانی بۆاری مافه‌کانی مرۆڤ، له بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له شاری ژنێڤ به‌ڕێوه چوو. هه‌ر وه‌کو خۆله‌کانی پێشووتر، نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوه‌که‌مان به ساپۆرتی ڕێکخراوی “بزوتنه‌وه‌ی دژ به ڕاسیزم و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان”(مهڕاپ) به‌شداری دانیشتنه‌کانی ئه‌و خۆله بوو.
خشته‌ی کار و چالاکیه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوه‌که‌مان بریتی بوو له:
١- دیدار و چاۆ پێ که‌وتن له گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی هندێک له وڵاتانی ئه‌ندامی شورا،
٢- دیدار و راگۆڕینه‌وه له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراو و که‌سایه‌تیه‌کانی به‌شدار بووی شۆرا،
٣- به‌ڕێوه‌بردنی سمینارێک له سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان،
٤- به‌شداری له ژماره‌یه‌ک سمیناری په‌یوه‌ندیدار به بار و دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا،
٥- چاو پێکه‌وتن له گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌هید، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا، و پێدانی دۆسیه‌یه‌ک له سه‌ر دوایین بار و دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبه‌رانی کورد له سنووره‌کانی ئێران-عێراق و ئێران-تورکیه.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
٢٢/٠٣/٢٠١٣
ژنێڤ