ڕۆژی هه‌ینی ١ی مارسی ٢٠١٣ زایینی، هاوکات له گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی ٢٢هه‌مین خۆلی کۆبوونه‌وه‌کانی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بنکه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له شاری ژنێڤ، کونفرانسێک سه‌باره‌ت به پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان(دابه‌شکراو له نێوان چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیه و سووریه) به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و کونفرانسه له لایه‌ن ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و به هاوکاری ڕێکخراوی مه‌راپ(بزووتنه‌وه‌ی دژ به ڕاسیست و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان)ه‌وه به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی ڕاو سه‌رنجی وڵاتان و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندامی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دوایین بار و دۆخی مافی مرۆڤی کورد و بۆ به جیهانی کردنی ئه‌و دۆزه پێک هێنرابوو.
له کونفرانسه‌که‌دا ئه‌و به‌ڕێزانه بابه‌تیان پێشکه‌ش کرد و وه‌ڵامی به‌شداربووانیان دایه‌وه؛
– ژانفرانکۆ فراتینی ، هاوسه‌رۆکی ڕێکخراوی مه‌راپ(بزووتنه‌وه‌ی دژ به ڕاسیست و بۆ دۆستایه‌تی نێوان گه‌لان)، باسێکی گشتی،
– دوکتور گۆڵموراد مۆرادی، به‌رپرسی ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، باسێک له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
– هیوا ناسح، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی بۆاری مافه‌کانی مرۆڤ و سەرپەرشتیاری دەستەی كارگێڕی ناوه‌ندی چاک، باسێک له سه‌ر باشووری کوردستان،
– ئه‌رداڵ کاپڵان، هاوسه‌رۆکی یه‌کیتی خۆێندکارانی کوردی زانکۆه‌کانی سویس، باسێک له سه‌ر باکووری کوردستان،
– پشکۆ شه‌مسی، له ڕێکخراوی”تۆڕی مافه‌کانی مرۆڤی کورد”، باسێک له سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان و سووریه.
سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانی کونفرانسه‌که‌ش پێویسته بگۆترێ که پێشوازیه‌کی باشی به خۆوه بینی له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه که پێک هاتبوون له نوێنه‌رانی وڵاتان و ڕێکخراوه‌کانی ئه‌ندامی شۆرای مافی مرۆڤ. هه‌ر وه‌ها بڕیار وایه ڕاپۆرتێکیش له‌و باره‌وه بدرێته ئه‌و شۆرایه.
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
٠٢/٠٣/٢٠١٣
ژنێڤ