به ئامانجی به نێۆ نه‌ته‌وه‌یی کردنی کیمیابارن و کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه، کۆنفرانسێکی تایبه‌ت له ژێر ناوی ” یادکردنه‌وه‌ی قۆربانیانی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه”، له لایه‌ن ١٠ ڕێکخراوی کوردستانی و به هاوکاری نوێنه‌رایه‌تی عیراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ، له ڕۆژی ١٧ مارسی ٢٠١٤ به‌ڕێوه ئه‌چێ.
له‌و یادکردنه‌وه‌یه‌دا که هاوکاته له گه‌ڵ ٢٦هه‌مین ساڵرۆژی کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه زیاتر له ٣٠ باڵوێزی وڵاتانی دونیا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕێکخرا و که‌سایه‌تیه ناسراوه جیهانیهکان به‌شدار ده‌بن.
پێویسته بگۆترێ که بۆ یه‌که‌مجاره کۆنفرانسی له‌و چه‌شنه له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ به‌ڕیوه بچێ.
ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه که وه‌کو قسه‌که‌ری کونفرانسه‌که به‌شدار ده‌بن به‌و شێوه‌یه ده‌بێ:
١- چارلز گراڤێس – مۆدێراتۆر، خه‌ڵکی سویس
٢- ئه‌لیکساندێر فاسێل – باڵوێزی سویسرا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
٣- ژارمۆ ساریڤا – به‌ڕێوه‌به‌ری له‌قی ژنیڤی یۆئێن بۆ کار‌و باری داماڵینی چه‌ک
٤- خاتوو ماریانجێلا زاپیا – باڵوێزی یه‌کیتی ئۆروپا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
٥- دوکتور گیرهارد فرهیلینگێر – دوکتوری چاره‌سه‌ری بریندارانی کیمیایی خه‌ڵکی وڵاتی ئۆتریش
٦- ستێفان ڕۆبینسۆن – سه‌رۆکی ڕێکخراوی خاچی شین
٧- ڕه‌مه‌زان ئۆزتۆرک – وێنه‌گر و شایه‌تی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵکی تورکیه
٨- نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی عیراق
٩- نوێنه‌رایه‌تی گرووپی ١٦/٣
١٠- حاکم ئاسۆ قادیر- سه‌رۆکی یه‌کێک له دادگاکانی که‌یسی هه‌ڵه‌بچه و ئه‌نفال
١١- عه‌دنان ئه‌سکه‌نده‌ر – شایه‌ت و قوربانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
ناوی ڕێکخراوه‌کانی پێک هێنه‌ری گرووپی ١٦/٣ که هه‌ستاون به گرتنی ئه‌و کونفرانسه به هاوکاری نوێنه‌رایه‌تی عیراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ به‌م شێوه‌یه:
١- ناوه‌ندی کوردوساید – چاک
٢- ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ
٣- ڕێکخراوی زیندانیانی سیاسی
٤- ڕێکخراوی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان
٥- نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی ی.ن.ك له سویسرا
٦- کومیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان
٧- ڕیکخراوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
٨- گرووپی چالاکی هه‌ڵگژان
٩- زانست په‌روه‌رانی کوردستان
١١- کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی کورد
قسه بێژی گرووپی ١٦/٣
ئازاد سه‌ڵواتی
0041764454903
Email group : conference.halabja@gmail.com