بەیاننامەی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران هاووڵاتیانی بەڕێز، چالاکانی مافەکانی مرۆڤ، بە خۆشییەوە هەواڵی دامەزرانی “پلاتفۆرمی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤی کورد لە ئێران” تان پێ ڕادەگەیەنین. ئەم هاوپەیمانێتییە لە لایەن شەش ڕێکخراوی چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، …
زیاتر بخوێنەوە »پەیامی شەش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکییەوە
خوێندن بە زمانی دایکیی مافی بنەڕەتیی هەموو مرۆڤێکە! فرەچەشنیی زمانەوانی توخمێکی بنەڕەتیی ناسنامەی کولتووری و میراتی مەعنەویی مرۆڤایەتییە. بەداخەوە لە زۆرێک لە وڵاتان و بە ئێرانیشەوە ئەم فرەچەشنییە لە ژێر هەڕەشەدایە و زۆر جار مافە بنەڕەتییەکانی کەمینەکان و یەک لەوان مافی گەلی کورد پشتگوێ دەخرێن. بەپێی زانیارییە دڵهەژێنەکان، نزیکەی نیوەی …
زیاتر بخوێنەوە »بانگەوازی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ مانگرتنی گشتیی “نا بۆ لەسێدارەدان”
ڕیژەی لەسێدارەدان لە کوردستاندا بە ئاستێکی لەڕادەبەدەر چووەتە سەرەوە و ماشینی سەرکوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر دڕندانە و بێشەرمانە لاوانی ئەم نیشتمانە دەکاتە قوربانی، وەک ئەوەی پەتی سێدارە و هێزی بێناوەڕۆکی خۆی بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان و کوشتنی ئازادی و ئازادیخوازان بەکار دەهێنێت. لە دوایین هەوڵی نەزۆکانەی حکوومەتی ئێران‌دا بەداخەوە …
زیاتر بخوێنەوە »به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسێك بۆ باس له سه‌ر بار‌و دۆخی نه‌ته‌وه و كه‌مایه‌تییه‌كانی ئێران له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان!
هاوكات له گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی ١٠هه‌مین خۆلی كۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان، كۆنفرانسێك له ژێر ناو نیشانی مافی كه‌مایه‌تییه‌كان له ئێران” له لایه‌ن ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكخراوی مالۆكا ئه‌نترناسیۆنال و به پشتگری ١٦ ڕێكخراوی جیهانی خاوه‌ن پله‌ی ڕاوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ …
زیاتر بخوێنەوە »به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ١٠هه‌مین كۆڕبه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كێشه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان – ئایتمی ٢ و ٣
جه‌نابی سه‌رۆك ئێران پاكتی نێۆنه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندیدار به ماف سیڤیل و سیاسی، و پاكتی نێۆنه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندیدار به مافی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆلتوری په‌سه‌ند و واژۆ كردوه و له باری یاساییه‌وه ده‌بێ ڕێز له به‌نده‌كانی بگرێت. ئێران پڕ جیاوازیترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه كه حه‌شیمه‌تێكی لاوی هه‌یه. وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه، فره زمان و فره …
زیاتر بخوێنەوە »بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان!
بە مەبەستی مە‌حکووم کردنی داگیرکاری و توند و تیژی دژ بە هاوڵاتیانی هەریمی کوردستان کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوا بە دوای هێرشکان بۆ سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دیکە ڕووی داوە، لە سەر بانگەوازی سێ ڕێکخراوی بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ، ژمارەیەک لە کوردستانیانی دانیشتووی شاری ژنێڤ و چالاکانی …
زیاتر بخوێنەوە »بانگەواز بۆ بەشداری لە خۆپیشاندان!
دژ بە هێرشی میلیشیای حەشدی شەعبی و سۆپای عێراق بۆ سەر شاری کەرکووک و هەریمی کوردستان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئەو هێزانەوە، هەڵدەستین بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ. بەو بۆنەیەوە داوا لە هەموو لایەکتان دەکەین لە گەڵمان بەشدار بن بۆ بەرز کردنەوەی دەنگی …
زیاتر بخوێنەوە »بەیاننامەی ناوەندی زاگرۆس لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەڕ مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کورد لە عێراق دا
جەنابی سەرۆک، من دەمهەوێ سەرنجی ئێوە بۆ لای مافی دیاریکردنی چارەنووسی کوردەکان لە عێراق ڕابکێشم. دوێنێ کوردەکان لە عێراق، لە ڕێگای گشتپرسییەکەوە، دەنگیان بۆ سەربەخۆیی خۆیان داوە. ئەو بڕیارە ئاکامی دەیانساڵ گۆشار و پێشێلکارییەکانی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقە. کوردەکان دەیان ساڵ شەڕ و جینۆساید و هەر وەها سزای …
زیاتر بخوێنەوە »